له‌گه‌ری سی و حه‌وتی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر ستی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی توانی خۆی لهدۆرانێكی مسۆگه‌ر رزگار بكات، ستیزن به‌دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی وێستهام یونایتدی میوانداری به‌رامبه‌ر بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و چوار وێستهام توانی له‌رێی یاریزان گاردۆن بۆین گۆلی پێشكه‌وتن تۆمار بكات، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه له‌كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م وێستهام دووه‌م گۆلی خۆی له‌رێی یاریزان گاردۆن بۆین تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م وێستهام به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی چل‌و نۆ جاك گرالیچ گۆلێكی بۆ ستیزن تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، گوشاره‌كانی ستیزن بۆ سه‌ر گۆلی میواندار درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی شه‌ست و نۆ مانچسته‌ر ستی گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه كاتێ یاریزانی وێستهام فلادیمیۆ كۆڤال به‌هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆماركرد، قوتابیه‌كانی گواردیۆلا گوشاری زیاتریان خسته سه‌ر گۆلی میواندار، به‌ڵام ریاز موحره‌ز لێدانی سزای به‌فیرۆدا، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی ستیزن بووه نه‌وه‌د خاڵ و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌جیاوازی چوار خال له‌پێش لیڤه‌رپول، به‌ڵام لیڤه‌رپول یاریه‌كی كه‌متری ئه‌نجام داوه، بۆیه دۆرانی لیڤه‌رپول له‌یاری رۆژی سێشه‌م به‌رامبه‌ر ساوساهمتۆن به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجامی یاری گه‌ری كۆتایی مانچسته‌ر ستی ده‌بێته پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مسالی پریمه‌رلیگ.
مانچسته‌ر ستی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگ خۆی لهدۆڕانێكی مسۆگه‌ر رزگار كرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.