پۆلیسی هەولێر راگهیاندراوێكی لەسەر تاوانێکی کوشتن بڵاوکردەوه.
ئهمڕۆ دووشهممه 16 ى 5 ى 2022، له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه، دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکوور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوه، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م.) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن.
راشیدهگهیهنن، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخستووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.