لەپێناو پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانییەكە، لە هەڵمەتێكدا تەنیا لەنێو بازاڕی حاجیاوا زیاتر لە 30 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوە كۆكرایەوە و بۆ شوێنی تایبەت بە خۆڵ و خاشاك گواسترایەوە. هاوكات شارەوانیی حاجیاوا داوا لە هاووڵاتییان دەكات زبڵ و خاشاک بکەنە ناو حاویەکان و زەرفی تایبەت بە خۆڵ بەکار بهێنن.
ئەمڕۆ 16/5/2022 لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بازاڕی حاجیاوا بەڕێوەچوو و تیایدا زیاتر لە 30 تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی دوكاندار و هاووڵاتییان کۆکرایەوە و بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە، ئەو هەڵمەتە بە بەشداری ئامێرەکانی شارەوانی و ژمارەیەكی زۆر كارمەند بەڕێوەچوو.
هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا داوا لە هاووڵاتییان دەكات زبڵ و خاشاک بکەنە ناو حاویەکان و زەرفی تایبەت بە خۆڵ بەکار بهێنن بۆ ئەوەی پاشماوەكان بڵاو نەبێتەوە و بە ئاسانی بتواندرێت كۆبكرێتەوە.
رانیه.. زیاتر لە 30 تۆن خۆڵ و خاشاك لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە كۆكرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.