یانەی پاریس سان جیرمانی پاڵەوانی وەرزی ئەمسالی لیگاوەن، بەسەردانێكی دوو رۆژە گەیشتە ولاتی قەتەر، تیپە پاریسیەكە بۆ دوو رۆژ لەم وڵاتە دەمێنێتەوە و دام و دەزگا و یاریگاكانی تایبەت بەبەرێوەچوونی جامی جیهانی دوو هەزارو بیست و دووی قەتەر بەسەر دەكاتەوە كەیاریەكانی لەبیست و یەكی تشرینی دووەمی داهاتوو بەرێوەدەچێت.
مەبەست لەم گەشتەی تیپە پاریسیەكە بەسركردنەوەو لەنزیكەوە بینی دوایین ئامادەكاریەكانی ئەم وڵاتەیە لەرووی ژێر خانی وەرزشی بۆ یاریەكانی جامی جیهانی، پی ئێس جی لەدوا گەری ركابەریەكانی لیگاوەن بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی مۆنبیلیە تۆماركرد، بەبردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ، پاریس سان جێرمان بۆ دەیەمین جارە لەمێژوو براوەی نازناوی لیگاوەن دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.