دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد ، دوێنێ هه‌ینی به‌ریتانیا رەخنەی لەو بڕیارە گرت و داوای لە حکوومەتەکەی کرد بەرپەرچی عێراق بداتەوە.
داڤید لامی، گوتەبێژی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی به‌ریتانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کارێکە مایەی نیگەرانییە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایەک پەسەند بکات کە بەتاوانناساندن و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنی ئەو کەسانەش دەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلەوە هەیە.
لامی،ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویستە لەسەر حکوومەتی به‌ریتانیا قورسایی دیپلۆماسی خۆی بەشێوەیەکی خێرا بەکاربهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی عێراق لەسەر ئەم یاسا تۆقێنەرە.
به‌ریتانیا بە توندی رەخنە لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.