مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لەچەند کچێک کردبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی کچێک لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕێک تۆمارکرد کە ھەڕەشەی لێکردووە بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەو گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
پۆلیس راشیدهگهێنێت، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ھ، م، ق) لەدایکبووی 1987 لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، دوای لێکۆڵینەوەکان و لەکاتی پشکنینی موبایلەکەیدا، دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو، سوکایەتی و ھەڕەشەی لەچەندین کچی تر کردووە.
لهكۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایگهیاندووه، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەچەند کچێک کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.