بەڕێزان هەڤاڵان .. ڕێبوار یەڵدا ،ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، نینۆس نەمروود، سەرپەرشتیارو رێگەپێدراوی دەزگای سەتەلایتی كوردستان .
بەدڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی( مارلین یەڵدا) مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزانتان و خانەوادە و تەواوی خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین، خوالێیخۆشبێت بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات ، دڵنەوایی و ئارامیش بە بەڕێزتان و كەسوكارتان و هەموو لایەك ببەخشێت.
مارلین یەڵدا خوشكی هەڤاڵ (ڕێبوار یەڵدا و پوری نینۆس نەمروود)ە .
انا للە و انا الیە راجعون
دەزگای سەتەلایتی كوردستان
5-28 -2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.