پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی داواكراوی راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 28 ی 5 ی 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع. ح. ح) دەستگیر کرد، کە لە پارێزگای دهۆک بەپێی ماددە (395) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تۆمەتباری ناوبراو، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێتەوە و بدرێتە دادگا.
پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكی داواكراو ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.