ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.6.2، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەندامانى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى کوردستان و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر و سەرۆکى زانکۆى پزیشکى هەولێر و ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، بەرێوەبەرایەتى سەنتەرى دڵ لە هەولێر، یەکەمین کۆنفرانسى جیهانى زانستى ناڕێکى دڵ و جۆرە نوێییەکانى ئامێرى ڕێکخستنى دڵى ئەنجامدا.
لەرێورەسمى کردنەوەى کۆنفرانسەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا وێڕاى دەست خۆشى لەسنتەرى ناوبراو بۆ ئەنجامدانى ئەو کۆنفرانسە و بەڕێوەبەر و تەواوى پزیشک و کارمەندانى لەبەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییە پزیشکیانەى پێشکەشى هاوڵاتیان دەکەن، تەواوى پاڵپشتى پارێزگاى هەولێر بۆ سەرکەوتنى کۆنفرانسەکە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: "یەکێک لە شانازییەکانمان ئەوەیە هەولێرى پایتەخت لەبوارى تەندروستیدا بۆتە سەنتەرێک بۆ هەرێمى کوردستان و تەواوى شارەکانى ترى عێراق، لەنێو ئەو بوارەشدا چەند جێگایەکى تایبەت هەن، یەکێک لەوانە سەنتەرى دڵە، کە بۆتە سەنتەرێک لەئاستێکى بەرز خزمەتگوزاریییە پزیشکیەکان پێشکەش دەکات".
پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "لەنێو کارنامەى حکومەتى هەرێم و لەڕوانگە و دیدگاى رێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرە و پێشوەبردنى کەرتى تەندروستى یەکێکە لەکارە گرنگەکان، ئێمەش لە پارێزگاى هەولێر دڵنیایی دەدەین وەک چۆن لە ڕابردوودا لەرێگەى بەرێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر بەشێک بووینە لەو بەرەوپێشبردنە، لە ئێستا و لەداهاتووشدا دەبین بە بەشێک لەسەرخستنى بەرنامەکانى وەزارەتى تەندروستیى بەئامانجى بەرەو پێشبردنى زیاترى کەرتى تەندروستیى".
پاشان لەلایەن وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووانى کۆنفرانسەکە، پێشانگاى تایبەتى کۆنفرانسەکە کرایەوە.
ئومێد خۆشناو: هەولێر لەبوارى تەندروستیدا بووهتە سەنتەرێک بۆ تهواوی شارهكانی هەرێم و عێراق
لە هەولێر یەکەمین کۆنفرانسى جیهانى زانستى ناڕێکى دڵ دەستى پێکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.