ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆفیق بن فەوزان ئەلڕەبیعە، وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە ، ڕایگەیاند: وەرزی حەجی ئەمساڵ، لەمساڵدا یەك ملیۆن حاجی لەخۆدەگرێت.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی سعودیە لە زاری وەزیرەكەوە ڕایانگەیاندووە: كە ئامادەكارییەكان تەواو بوون و كاردەكەن بۆ دەستەبەركردنی تەندروستی زیارەتكاران لە ماوەی حەجی ئەمساڵدا.
بن فەوزان ئەلڕەبیعە ئاماژەی بەوە كردووە كە تەكنەلۆجیای دیجیتاڵی یارمەتیدەریان دەبێت بۆ ڕێكخستنی حەجی ئەمساڵ بە شێوەیەكی تەواو، هەروەها كارتی زیرەكی حەج ئەمساڵ جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە ڤیزای سەردان بۆ عومرە لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئێستا دەدرێت.
هەروەها وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە ،روونیكردۆتەوە كە خزمەتگوزارییەكی ئەلیكترۆنییان دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی لە دەرەوەی شانشینییەوە داوای عەمرە بكرێت.
سعوودیە ژمارەی زیارەتكارانی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.