وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ـی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکانی بڵاوکردەوە.
لە لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە کە ڕۆژی دووشەممە 06/06/2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 دەکرێت و سەرەتاش لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەست پێ دەکات.
هەر بەپێی لیستەکە ڕۆژی 27/06/2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 کۆتایی پێ دێت، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان دابەش دەکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.