بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ـی 06ـی 2022 ژووری کۆنتڕۆڵی هۆڵی ڕۆشنبیری لە بینای ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ سووتا.
پەیامنێرمان لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ژووری کۆنتڕۆڵی هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ سەرجەم وایەر و سێرکت و بۆردەکانی کۆنتڕۆڵ و دابەشکردنی کارەبای هۆڵەکە و ئامێرەکانی کۆنتڕۆڵی دەنگ و ڕووناکی هۆڵەکە سووتاون.
باسی لەوەش کرد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت هۆکاری سووتانەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ڕوویداوە.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانەکان ماددین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.