بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ دەبنەوە.
عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی نێوانمان دواخرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمجارە لێژنەکان بەپێی پێویست دادەنرێن و لەهەر بوارێکدا لێژنەیەکی تایبەت بەخۆی بۆ دادەنرێت.
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی ئاماژەی بەوەش دا کە پێشتر لە کۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان سەبارەت بە هەڵبژاردن کرد، ڕێککەوتین بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی خۆمان لەناو پەرلەمان بەردەوامی پێ بدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.