ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه ئاشكرا كرد كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پارێزگای نه‌ینه‌وای هه‌ژاند.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 11:27ی شه‌وی ڕابردوو له شاره‌دێی زوماڕ له پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕوویداوه و پله‌ی له‌رزینه‌كه‌شی بریتی بووه له 3.5 به پله‌ی ڕێخته‌ر.
ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییانی شاره‌دێی زوماڕ به ڕوونی هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروست بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.