كه‌شناسی عێراق واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند ڕۆژێكه هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی گرتۆته‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمایه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ڕووی له عێراق كردووه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كه‌م ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕۆژی سێشه‌می داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی عێراق هێواش هێواش به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌چن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆڵێكی گه‌رما ڕووی له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق كردووه، وه‌ك ڕاگه‌یه‌نرابوو له هه‌ندێ ناوچه پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.