سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شارۆچكه‌ی كه‌لار ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست دا.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ج. ح. م) لە دایکبووی 1986 لە گەڕەکی شیروانەی شارۆچكه‌ی کەلار هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوتەی کەسوکاری ئافره‌ته‌كه لە ماڵی خۆی کارەبا گرتوویەتی و لە ئەنجامیشدا گیانی لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.