به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، تۆز و خۆڵێكی سووك ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش به‌رز ده‌بێت.
بهڕێوهرایهتییهكه سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با له‌سه‌رخۆ بۆ مامناوه‌ند به ئاراسته‌ی گۆڕاو ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ندێك ناوچه تۆزێكی سووك ده‌بێت و مه‌ودای بینین 7 – 9 كلم ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزیكی پله‌كانی گه‌رمای دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت كه له هه‌ولێر 43، سلێمانی 38، كه‌ركووك 46، دهۆك 42 و هه‌ڵه‌بجه 41 ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، خێرایی باش كه‌مێك چالاك ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هه‌مانشێوه سبه‌ی شه‌مووش تۆز و خۆڵێكی سووك ده‌بێت و مه‌ودای بینین 6-8 ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیكی ڕۆژی هه‌ینی ده‌بێت به‌مشێوه‌یه، هه‌ولێر 42، سلێمانی 38، كه‌ركووك 45، دهۆك 42 و هه‌ڵه‌بجه 41.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.