Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:53

جوتیاران لەبارەی کۆتاهاتنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکانی ئەمساڵیان ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

سایلۆی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 16ـی 07ـی 2022 ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە کە کۆتایی پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمەکانی ئەمساڵیان زۆر نزیک بووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری جوتیاران دەکەین کە کۆتایی پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2022 زۆر نزیک بۆتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە داواکارن لەو جوتیارانەی تاوەکو ئێستا گەنمیان ماوە و نیازی ڕادەستکردنیان بە سایلۆکان هەیە پەلە بکەن و بە زوویی سەردانی سایلۆکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بە مەبەستی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.