سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی 07ـی 2022 لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئاستەنگەکانیان کرد.
سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگ و كۆسپەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.