دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 02:30ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ـی 07ـی 2022 ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بۆردوومان کرا و تێیدا 5 چەکدار کوژران.
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و 5 چەکداری پەکەکە کوژران.
ڕاشیگەیاند: بۆردوومانەکە لە نزیک دەروازەی شام لە ڕۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج.
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە بە گوێرەی زانیارییەکانیان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.