دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پیاوێك له پارێزگای بابل به ئامێری ده‌ڕنافیز هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت و هه‌روه‌ها كچه‌كه‌شی بریندار ده‌كات و دواتریش هه‌وڵ ده‌دات خۆی بكوژێت.
پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو به بوونی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵێك ئاگاداركرانه‌وه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، ئافره‌تێكیان به مردوویی له ماڵه‌كه‌دا دۆزییه‌وه له‌گه‌ڵ كچێك كه به سه‌ختی بریندارببوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵنه‌وه‌كان كچه‌كه دانی به‌وه‌دانا كه باوكی به ئامێری ده‌ڕنافیز له دایكی داوه و كوشتوویه‌تی و هه‌روه‌ها به شووشه‌ی نێرگه‌له له‌ویشی داوه و به سه‌ختی برینداری كردووه، له كۆتاییشدا هه‌وڵی سوتاندنی ماڵه‌كه‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی بكوژێت.
پۆلیسی پارێزگای بابل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پیاوه‌كه دانی به هه‌موو تاوانه‌كانی داناوه و به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ڕاگرتنی بۆ ده‌رچوو تا دادگایی ده‌كرێ و سزای شایسته‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.