درەنگانی ئەمشەو یەکشەممە 17ـی 07ـی 2022 پاڵاوگەیەکی نەوت و تانکەرێک لەسەر ڕێگەی ھەولێر - گوێڕ گڕی گرت، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەمشەو یەکشەممە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە و دەگوترێت، ئاگرەکە بەھۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەزووترین کات ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش تاوەکو ئێستا دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەولێر جەختیان کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.