ئەمرۆ یەکشەممە 24ـی 7ی 2022، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی داماڵینی چەکی بێ مۆڵەتی بڵاوکردەوە و ماوهى یهك ساڵیشى بۆ هاووڵاتیان داناوه كه چهكهكانیان رادهستى ئهو بنكانه بكهن كه بۆ وهرگرتنى چهك دانراون. .
وهزارهت رایدهگهێنێت: 12 بنکەی کۆکردنەوەی چەکی جەنگی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە و پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەو چەکە جەنگیانە رادەستی بکەن.
ئاماژەی بەوەش کراوه، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش 12 لیژنە پێکدەهێنێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی جەنگی و تەقەمەنییەکان لە بنکەکانی وەرگرتن.
وهزارهتی ناوخۆ راشیدهگهێنێت: ئەم بریارە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت. هەر کەسێک دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە چەکە ئاگرینی و جەنگییەکەی رادەست نەکاتەوە، رووبەرووی دادگا دەکرێتەوە و دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت وبە چەکی قاچاغ هەژمار دەکرێت.
دەقی رێنمایی داماڵینی چەکی جەنگی و تۆمارکردنی چەکی ئاگرین:





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.