ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری دێرکێ لە کوردستانی باکوور 38 کەس بوونە قوربانی.
ئۆتۆمبێلێک لە شوێنێکی قەرەباڵخی قەزای دێرکێی پارێزگای ماردین کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و چەندین کەسی شێلا.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا بەهۆی ڕووداوەکەوە 13 کەس گیانی لەدەست داوە و 25 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.