لە پاركی ویلایەتی دۆڵی دایناسۆر لە ویلایەتی تێكساس باشووری ئەمریكا، شوێنەواری دایناسۆر دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 113 ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستا.
بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، گوتەبێژی پاركەكە، ستیفان سالیناس گارسیا ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی وشكەساڵیی توندەوە، رووبارێك وشكبووە و تیایدا شوێنەواری دایناسۆر دەركەوتووە.
ستیفان سالیناس گارسیا باسی لەوە كرد كە ئەو شوێن قاچانەی دەركەوتوون هی جۆری دایناسۆری "Acrocanthosaurus"ە كە 113 ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستا ژیاوە، ئەو جۆرە نزیكەی پێنج مەتر بەرز بووە و كێشی حەوت تۆن بووە.
گوتەبێژی پاركەكە، ستیفان سالیناس گارسیا هەروەها باسی لەوە كرد كە جۆرەكانی دیكەی دایناسۆر كە لە پاركەكەدا شوێنەواریان هەیە لە جۆری "Sauroposeidon"ن كە نزیكەی 18 مەتر بەرزە و كێشی 44 تۆنە.
شوێنەواری قاچی ئەو دایناسۆرەی پێش 113 ملیۆن ساڵ ژیاوە، دوایین دۆزینەوەیە كە بەهۆی ئەو وشكەساڵییەی سەرانسەری جیهانی گرتووەتەوە لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاو دەركەوتوون.
بەهۆی وشكە ساڵی شوێنەوارێكی دایناسۆر دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 113 ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.