لەگەڕی هاتنی دوایین قۆناغی شیاندنی پاڵاوتنی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی گلاسكۆ ڕێنجەرزی سكۆتلەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی میوانداری بردەوەو خۆی گەیاندە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ.
یاریەكە لە یاریگای فیلیپس لە شاری ئایندهۆڤن بەڕێوەچوو، دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستدا، هێرشبەری كڕواتی، ئەنتۆنیۆ كۆلاك تاكە گۆڵی بردنەوەی ڕێنجەرزی لە یاریەكە تۆماركرد، لە یاری گەڕی چووندا، هەردوو تیپ بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بووبوون، بۆیە بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن، ڕێنجەرز بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێش ئایندهۆڤن كەوت و بەفەرمی گەیشتە قۆناغی كۆمەڵەكانی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ.
لە قۆناغی شیاندنی پاڵاوتنەكان گلاسكۆ ڕێنجەرز سهركهوتنی بهسهر ئایندهۆڤن تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.