چهند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له وڵاتی ئیسپانیا ئاڵۆزی دانوستانەکانی نێوان ئیدارهی یانهی یۆڤانتۆس و ممفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانهی بارسێلۆنایان ئاشکرا کرد.
یوڤێ بەنیازە لە دوایین ڕۆژهكانی میرکاتۆی هاوینەدا ئەو یاریزانە بگوازێتهوه ڕیزهكانی، لەمباریەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كارگێری یانەی یۆڤانتۆس و ستافی تەكنیكی و ئابوری یانەكە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ شیكردنەوەی گرێبەستەكە.
بەپێی زانیاری ههمان رۆژنامە لێژنەكە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی داواكارییەكانی دیپای لەگەڵ بودجەی یانەكەدا ناگونجێت، لە بەشێكی دیكەی هەواڵی رۆژنانەكهدا هاتووە كه بارسێلۆنا داوای بری حەوت ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆی كردوە وەك مووچەی ساڵانە لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی لە مەمفیس دیپایی.
ڕۆژنامەکە روونیكردۆتەوە یۆڤانتۆس لە کێبڕکێی گواستنەوەی دیپای دەرچووە، بۆیە ئێستا مانچستەر یونایتد ئامادەیی خۆی نیشانداوە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزهكانی .
دانوستانەکانی نێوان ئیدارهی یۆڤانتۆس و ممفیس دیپای هۆڵەندی ئاشکرا کران

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.