یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەهرەمەندێكی تازە هەڵەوتوی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كردۆتە ئامانج.
لەمبارهیەوە تۆری هەوالی سكای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، تیپە باڤاریەكە سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید خافێر فێرناندیز بۆ ریزەكانی.
بەپێی ههمان سهرچاوه لەئایندەیەكی نزیكدا هەردوولا واژوو لەسەر گرێبەستی گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن پازدە ساڵە رادەگەیەنن تەمەنی یاریزانهكهش لە بیستوهەشتی تشرینی یهكهمی داهاتوو دەبێتە شازدە ساڵ.
ئەم یاریزانە ئیسپانییە لە ماوەی ڕابردوودا بە مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ تیپی خوار نۆزدە ساڵی ئهتلهتیكۆ دەستی بە کاروانی وەرزشی خۆی کردو ئاستێكی بهرزی پێشكهشكرد، هەر ئەمەش بووە هۆی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەكە، فێرناندێز یەکێکە لە دیارترین بەهرەمەندە گەنجەکانی ئیسپانیا كه لە دە یاری بۆ تیپی خوار شازدە ساڵانی ئیسپانیا دوو گۆلی تۆماركردوە.
بایرن میونشن بەهرەمەندێكی تازە هەڵكەوتوی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كردووهته ئامانج

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.