ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە مانگەكانی هاوینی ئەمساڵدا بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە چوار هەزار و 600 كەس.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی كە لەلایەن پەیمانگای تەندروستیی Carlos III ئامادەكراوە، لە ماوەی نێوان مانگەكانی ئایار-ئابی ئەمساڵدا، لە ئیسپانیا چوار هەزار و 600 كەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێكی پەیمانگاكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە سێ هێندەی تێكڕای پێنج ساڵی رابردوو بووە كە ئەمەش بە ژمارەی پێوانەیی دادەنرێت.
پسپۆڕان باسیان لەوە كردووە كە بەگوێرەی تۆمارەكانی ئاژانسی كەشناسیی دەوڵەت، مانگەكانی ئایار، حوزەیران و تەمووزی هاوینی ئەمساڵ بەڕێژەی لەسەدا 60 گەرمتر بوون لە هەمان ماوەی ساڵانی پێشوو.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، لە هاوینی ساڵی رابردوودا هەزار و 447 كەس لە ئیسپانیا بەهۆی كاریگەری بەرزی پلەكانی گەرماوە گیانیان لەدەستدابوو.
لە ئیسپانیا بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە چوار هەزار و 600 كەس گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە سێ هێندەی تێكڕای پێنج ساڵی رابردوو بووە كە ئەمەش بە ژمارەی پێوانەیی دادەنرێت.

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.