دوێنێ هه‌ینی 25-8-2022 شاعیری لاوی كورد سافی عه‌بدولرحمان سوسه‌یی ناسراو به(سافی مه‌لازاده)، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی شاعیری لاو (سافی مه‌لازاده) تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ ، ده‌گه‌یندرێته نه‌خۆشخانه ، یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هه‌ر له‌نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد..
شاعیر(سافی مه‌لازاده)، خه‌ڵكی گوندی (سوسێ)یه و شاعیرێكی گه‌نجی دیاری كورد بوو، هه‌روه‌ها سافی یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی حهوتهمین فیستیڤاڵی گوڵه هه‌نار بۆ شیعری لاوان له 29-5-2022 دیوانه شیعرێكی به ناوی (سترانی كۆچ) بڵاوكرده‌وه.
ئا- كامران
شاعیری لاوی كورد " سافی مه‌لازاده" كۆچی دوایی كرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.