له‌ده‌ست پێكی گه‌ری سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ بێتس به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاسته باشهكهیی و سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له دوای یه‌كی له خوله‌كه تۆمار كرد‌و به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئۆساسۆنای میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بینتۆ ڤیامارین به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سی و چوار بۆرخا ئیگلیسیاس تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد، كه هاوكات گۆلی چواره‌می یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات و ئێستاش له پله‌ی یه‌كه‌می گۆلكارانی خوله‌كه دێ ،یاریزانانی ئۆساسۆنا زۆر هه‌ولیان دا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه به‌لام یاریزانانی ریال بێتس سه‌ركه‌وتوو بوون و توانیان گۆلهكهیان به خاوێنی رابگرن.
به‌مه‌ش یانه‌ی ریال بێتس سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌دوای یه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خال هاته پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی ئۆساسۆناش دوای دوو بردنه‌وه تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له پله‌ی چواره‌م دێت .
له‌لالیگادا ریاڵ بێتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆساسۆنا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.