سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی "باپوا گینیای نوێ" له پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دوو وه‌زاره‌تی زیاد كه تایبه‌ت ده‌بن به‌وه‌زیری "قاوه" له‌گه‌ڵ وه‌زیری "ڕۆنی خورما" .
جه‌یمس مارابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی پاپوا گینیای نوێ، دوو وه‌زاره‌تی تایبه‌ت به قاوه و ڕۆنی دارخورمای له كابینه‌كه‌یدا پێكهێنا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی باپواگینیای نوێ " جه‌یمس ماربی " كه‌سێكی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌سنیشان كردوه، به‌ناوی " جۆكۆیم كولی" بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی بگرێته ئه‌ستۆ.
وڵاتی پابواگینیای نوێ ده‌وڵه‌مه‌نده ،به به‌رهه‌م هێنانی قاوه بۆ زۆرێك له وڵاتانی جیهان هه‌نارده‌كه ده‌كات وه‌كو ژاپۆن ، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتانی تر.
له هه‌مان كاتدا له كابینه نوێكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران "جه‌یمس ماربی" وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به "ڕۆنی خورما " داناوه ئه‌میش به هه‌مان مه‌به‌ستی زیاد كردنی ڕۆنی خورمایه بۆئه‌وه‌ی زیاتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر - ئه‌لجه‌زیره
بۆ یه‌كه‌مینجار له جیهان پۆستی " وه‌زیری قاوه" داده‌نرێت!

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.