ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە قەیرانی سیاسی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری دروست دەكات.
كازمی لە وتارەكەیدا لە میانی "كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان" گوتی: قەیرانی سیاسی هەڕەشە لە دەستكەوتی ئەمنی و سەقامگیری خەڵك دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەسانێك هەن كە هەوڵدەدەن زمانی نائومێدی و بێزاری لای عێراقییەكان بگەڕێننەوە و دەبێت كاربكەین بۆ ڕێگریكردن لە ئەمە بۆ ئەوەی نیشتمان لەدەست نەدەین .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ململانێیەكدا دەژین لەنێوان برایانی یەك نەتەوە و ئەوانەی لە خەندەقی یەك میللەتدا شەڕی داعشیان دەكرد.
مستەفا كازمی گوتیشی: لەو ساتەوەختەی رووبەرووبوونەوە ڕوودەدات، تەقەكردن ناوەستێت و ساڵانێك دەمێنێتەوە، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە عێراقییەكان پەرۆشی وڵاتەكەیانن.
كازمی: ئەگەر رووبەرووبوونەوە ڕووبدات تەقەكردن ناوەستێت و ساڵانێك دەمێنێتەوە
مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری دروست دەكات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.