له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد، یانه‌ی شاهانه به بارودۆخێكی نمونه‌یی تێده‌په‌ڕێت، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای برده‌وه‌و دواتر سه‌ركه‌وتنی له هه‌ردوو گه‌ڕی پێشووی لالیگا به‌ده‌ستهێنا.
له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و كارلۆ ئه‌نچیلۆتی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌وروپایان بۆ وه‌رزی ڕابردوو برده‌وه، هاوكات هه‌ردوو یاریزان ناچۆ فێرناندیزو ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلا دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانیان، گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌ی شاهانه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری میرێنگی ڕایگه‌یاند كه به ته‌واویی بۆ یاری ئه‌م شه‌و ئاماده‌ن و د‌رك به توانای به‌رزی ئیسپانیۆل ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی پێشوودا له‌سه‌ر یاریگای خۆی له ڕیالی برده‌وه.
ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه گوتیشی، ئیسپانیۆل تیپێكی به‌هێزه‌و له یاریگای خۆی به ئاستێكی به‌رز یاری ده‌كات و بۆ بردنه‌وه ده‌جه‌نگێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش ئه‌و په‌ڕی تواناكانمان بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه بخه‌ینه گه‌ڕ.
ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی ئیسپانیۆل

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.