هه‌ر له هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌كات.
له گه‌ڕی پێشووی لالیگا، بارسا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له ڕیال سۆسیدادی میوانداری برده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاری خۆی له خوله‌كه‌دا بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆی میوانی یه‌كسان بوو.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م شه‌و، یاریزانانی بلاوگڕانا دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، چاڤی ڕایگه‌یاند كه گه‌شبینن به‌وه‌ی به‌ر له یاریه‌كه ناوی جولێس كۆندێی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری نوێی تیپه‌كه‌یان له یه‌كگرتووی لالیگا تۆماربكه‌ن، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ و مێمفیس دێپای له ڕیزی بارسا.
چاڤی ڕایگه‌یاند كه تا دوایین كاتژمێره‌كانی مێركاتۆی هاوینه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له ئارادایه‌و خۆیان بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك ئاماده‌كردووه، له‌باره‌ی تیروپشكی چامپیۆنس لیگیش، چاڤی گوتی، تیپه‌كه‌مان كه‌وتۆته سه‌ختترین گڕوپی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌و گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ یاریزانی به‌توانا واژووكردووه‌و به گوڕوتینه‌وه ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌ین.
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.