له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای ستامبۆرد بریج له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی بیست و هه‌شتدا، ناوبژیوان به كارتی سوور، كۆنۆر كالاگێری ناوه‌ڕاستكاری چێڵسی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكردو گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ گۆڵێكی بۆ بلوز تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه، یاریزان هارڤی بارنێس تاكه گۆڵی لیسته‌رسیتی له خوله‌كی شه‌ستوشه‌ش تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له نێوان هه‌ردوو تیپ كه‌مكرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش چێڵسی دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده حه‌وت خاڵ، لیسته‌رسیتیش به ته‌نها خاڵێك له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا چێڵسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌رسیتی تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.