بەگوێرەی ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ بڵاویكردۆتەوە ، 185 كەس بەهۆی خواردنی گۆشتی بەسەرچوو لە چێشتخانەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەرێمی كوردستان ژەهراوی بوون.
قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوێنێ 7ی ئەیلولی 2022 و لە ئەنجامی جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی تەندروستی، 185 كەس بەهۆی خواردنی شاورمەی گۆشت لە رێستۆرانتێكی زاخۆ ژەهراوی بوون.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو كەسانە ژەهراوی بوون ، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆیان كرد و چارەسەری تەندروستییان وەرگرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوون، تەنیا 35 كەسیان لەژێر چاودێری پزیشكید ماونەتەوە.
لە زاخۆ بەهۆی خواردنی شاورمەوە نزیكەی 200 كەس ژەهراوی بوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.