ئه‌مڕۆ 13-9-2022له‌هه‌رێمی كوردستان ، ده‌رگـای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه،به پێوستی ده‌زانین چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ دایك و باوكان بخینه روو:
۱ـ منداڵ و قوتابخانه دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون دوو دیوی یه‌ك دراون نابێ لێك جیا بكرێنه‌وه ده‌زانم بارودۆخ و بڕو بیانوی زۆر هه‌یه له سه‌ر چاره‌نوسی خوێندن به‌ڵام دیوه ڕاسته‌كه ئه‌وه‌یه منداڵ ده‌بێ به‌رده‌وام بێ و بخوێنێ به تایبه‌ت تاكو ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی له دوایی دا قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خوێندنی زۆر زه‌حمه‌ته .
۲ ـ ده‌ست نیشان كردنی قوتابخانه‌یه‌كی له‌بار بۆ منداڵه‌كه‌ت زۆر باشتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆت نزیك بێ به پـێ ڕۆیشتنی بۆ قوتابخانه ئه‌مه‌ش سودی ده‌بێ له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونیه‌وه .
۳ـ ده‌بێ خانه‌واده‌و خێزان جه‌دوه‌لی ژیان و سه‌ردان و خهوتـن و خواردنی له گه‌ڵ منداڵه‌كه بگونجێنێ ڕێكی بخا به برسیه‌تی بێ نازی توانای گوێ گرتنی نابێ .
٤ـ له سه‌دا شه‌ستی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بریتی یه له ئه‌ركی ماڵه‌وه زۆر جار ئه‌و ئه‌ركه به هۆكاری جیاواز و سه‌رقاڵ بونیان به شــاشـه له قوتابخانه خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ و دواده‌كه‌ون گوێ له مامۆستا ناگرن به‌مه‌ش ڕه‌نج به خهسارو زه‌ره‌ر له خێزان و داهاتی گشتی ده‌ده‌ن ئێستا زۆر به‌زه‌قی هه‌ستی پێ ده‌كرێ .
٥ ـ پێویسته له سه‌ر خێزان و خانه‌واده مانگی جارێك سه‌ردانی ڕێنمایی كاری قوتابخانه و مامۆستایان بكا بۆ ئاگادار بوون له خوڕه‌وشت و ئاستی زانستی ڕۆژه‌كانی نه‌هاتن و هه‌ڵاتن و ڕۆیشتنی له قوتابخانه ئه‌گه‌ر حاله‌تێكی جیاواز‌و شاز هه‌بوو به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن دوور له هه‌ڵچوون و توندوتیژی .
٦ـ دایك و باوكی به‌ڕێز هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك قوتابی بێ نازو هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی تێدایه به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ كارگێڕی قوتابخانه ده‌ستیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به‌رده‌وام بن له دڵ خۆشی و خوێندن.
له كـۆتایدا شاعیر ده‌ڵێ
كاره‌كه ڕوو له هه‌ورازه سه‌ره‌و نشیوی مه‌كه
بیری وردی ده‌وێ به ته‌مای دوعا‌و نوێژی مه‌كه .
ئـاســۆ فـه‌قـێ - ڕێنمــاییكـار
ئه‌مڕۆ ده‌رگـای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه،چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ دایك و باوكان

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.