نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022/9/13 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خالد بن حەمەد ئەلسلێتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا پەیوندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ قەتەر، دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی، هەوڵەكانی كردنەوەی كونسولخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر لە داهاتوودا، دەرفەتەكانی وەبەرهێنانی قەتەری لە هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكانی قەتەر بۆ مۆندیالی جیهانی 2022 تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لە خواستی قەتەر و هەرێمی كوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنانی قەتەری لە كەرت و بوارە جیاكاندا لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردەوە، هەروەها باسیان لە گرنگیی گەشتەكانی ڕاستەوخۆی هێڵی ئاسمانیی قەتەری بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.
گرنگیی ئارامی و سەقامگیریی سیاسیی عێراق بۆ تەواوی ناوچەكە، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی قەتەر كۆبوونەوە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.