ئەمڕۆ سێشەممە 13/9/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای (Energy Transfer Vienna GmbH)ی نەمسایی كە پێكهاتبوون لە پیتەر ڤاكسینەیگا، بەڕێوەبەری كۆمپانیا و والتەر موسكات ڕاوێژكار، كریستیان مالسكیل ڕێكخەری پرۆژە و پاولا واشینگەر بەڕێوەبەری كارپێكردن، كۆبووەوە.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لە ئەجێندای كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە گرنگییەكی زۆر بە چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەدات و سەبارەت بە پرۆژەی چارەسەركردنی خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری، ساسان عەونی جەختی لەسەر گرنگی و پێویستیی پرۆژەكە بۆ شاری هەولێر و دەوروبەری كردەوە و ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەم پرۆژەیە لای حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێی بایەخە و لەم سۆنگەیەوە ئامادەیی هەر جۆرە ئاسانكاری و هاوكارییەكی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەربڕی.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار هاوكات تیمێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بە مەبەستی هاوكاری و هەماهەنگی و ئاسانكاریكردن لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكە ڕاسپارد. لە بەرانبەردا شاندی كۆمپانیا جەختیان لە فراوانكردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان كردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی هەولێر و دەوروبەری دەربڕی.
جێبەجێكردنی پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شاری هەولێر و دەوروبەری تاوتوێ كرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.