هێرشبه‌ری ئیسپانی دیێگۆ كۆستا جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ئینگلته‌راو به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن كرد.
كۆستا له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد‌و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه كرد، ئه‌ویش دوای چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ڕێپێدانی یاریزانه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی له ئینگلته‌راو یاریكردنی له پرێمه‌رلیگ، ئه‌م هێرشبه‌ره پێشتر له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مهدریدو چێڵسی یاری كردووه، له هاوینی پارساڵیش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی به‌ڕازیلی كرد‌و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه.
كۆستای ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ پێشتر له ساڵانی دووهه‌زاروچوارده تا دووهه‌زاروحه‌ڤده له ڕیزی یانه‌ی چێڵسی یاری كردووه كه له كۆی سه‌دوبیست یاری به درێسی بلوز په‌نجاوهه‌شت گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه‌و دوو نازناوی خولی ئینگلته‌رای له ڕیزه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه .
دیێگۆ كۆستا جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ئینگلته‌راو به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن كرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.