سەرچاوەیەكی ئەمنی فەرمی ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز لە ناوەندی بەغدای پایتەخت بە نۆ مووشەك هێرشی كراوەتە سەر.
لەوبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: ناوچەی سەوز لە بەغدا و دەوروبەری بە 9 موشەكی كاتیۆشا بۆردومان كرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە هێرشەكە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكان و هاووڵاتیان، دواتریش وردەكاریی زیاتر بڵاودەكەنەوە.
هەروەها سەرچاوەیەكی دیكەی ئەمنی رایگەیاند كە ئامێرەكانی ئاگاداركردنەوە لەناو ناوچەی سەوزدا چالاككراون.
ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان دانیشتنێكی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ئەنجام بدات




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.