سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆشتی سوور به پڕۆتین و كانزاكان ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام پێویسته له ڕۆژێكدا (80 بۆ 120) گرام بخورێت.
له‌م باره‌ییه‌وه "د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك" له نووسینێكی دا ده‌ڵێت" له‌باره‌ی كه‌سێكی ئاسایی كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بێت، له نێوان (80 بۆ 120) گرامه بۆ كه‌سێكی ته‌واو پێگه‌یشتوو به‌مپێیه‌ش، نابێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كیلۆیه‌ك گۆشتی سوور بخورێت، به‌ڵكوو ده‌بێت ئه‌و ڕێژه‌یه له (840) گرام تێپه‌ڕ نه‌كات.
له‌باره‌ی سووده‌كانی خواردنی گۆشتی سوور، د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی "له گۆشتی سووردا ڕێژه‌یه‌كی زۆر پڕۆتین هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌وری، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك كانزاو یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی مادده‌ی ئاسن كه یه‌كێكه له گرنگترین كانزاكان بۆ مرۆڤ، ئه‌و ئاسنه‌ی له گۆشتی سووردا هه‌یه به‌جۆرێكه كه زۆر به‌ئاسانی هه‌ڵده‌مژرێت، به به‌راورد به‌و ئاسنه‌ی له پاقله‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی ئاسنیان كه‌مه، پێویسته گۆشتی سوور بخۆن.
ئا- كامران
پێویسته له رۆژێك دا چه‌ند گرام گۆشتی سوور بخۆین ؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.