وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایدەگەێنێت، پێشێلكارییەكانی ئێران بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق لە ڕێگەی ئەو هێرشە كوشندانەی كە لە 20-22ی ئەم مانگە دژی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجام دراون، بەردەوامەو بە توندی ئیدانەی دەكەین.
لەوبارهیەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: پێشێلكارییەكانی ئێران بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق لە ڕێگەی ئەو هێرشە كوشندانەی كە لە 20-22ی ئەم مانگە دژی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجام دراون، بەردەوامە.
هەروەها دەڵێت: ئەمریكا بە توندی ئیدانەی ئەم پێشێلكارییە دووبارە و نابەرپرسانەی یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكات و داوا لە ئێران دەكات لە هەڕەشە و توندوتیژیی زیاتر دەستبەردار بێت.
ئەمریكا داوا لە ئێران دەكات لە هەڕەشە و توندوتیژیی زیاتر دەستبەردار بێت
پێشێلكارییەكانی ئێران بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق لە ڕێگەی ئەو هێرشە كوشندانەی كە لە 20-22ی ئەم مانگە دژی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجام دراون، بەردەوامەو بە توندی ئیدانەی دەكەین.

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.