له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، كۆتایی بهپالهوانێیهتی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان هات.
پالهوانێیهتیهكه له‌پارێزگای سلێمانی به به‌شداری 90 یاریزان كه نوێنه‌رایه‌تی 45 یانه‌یان ده‌كرد له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوایی ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌نێوان یاریزانانی به‌شداربوو، ئه‌نجام له پاله‌وانێتییه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئاستی Black 8 و 9 pool به‌م شێوه‌یه بوو:
له‌سه‌ر ئاستی 9 pool
شوبان حه‌سه‌ن له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م
شهاباز محه‌مه‌د له یانه‌ی ئاشتی پله‌ی دووه‌م
له‌سه‌ر ئاستی Black 8
سه‌هه‌ند سه‌لام - خه‌ڵاتی پێنجوێن پله‌ی یه‌كه‌م
مازن قادر - یانه‌ی دووكان - پله‌ی دووه‌م.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان خه‌ڵات و نازناوی پاله‌وانێتییه‌كه به‌خشرایه پاڵه‌وانانی به‌شداربوو.
كاروچاڵاكییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌چوو

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.