پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی11ی2022، لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. ص. ژ) دەستگیر کرد، کە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.
پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.