یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گاریس ساوسكیت له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست و چوار به‌رده‌وام ده‌بێت.
 له‌مباریه‌وه مارك بۆلینگهام سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی رایگه‌یاند، خۆشحالین به‌به‌رده‌وامبوونی ساوسگیت له‌رابه‌رایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند تا كۆتاییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست و چوار، هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پالپشت و پشتیوانی ساوسگیت و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ستیڤ هۆلاند دههین له‌پێناو ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌وروپا.    
 
ڕاهێنه‌ری ئینگلته‌را تا كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2024 له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت
                
                100%
                
            
        
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.