بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی نوردراین ڤێستفالن هێزە تایبەتییەكان و یەكەی دژە تیرۆر هەڵیانكوتایە سەر ماڵی كەسێكی ئێرانی و دەستگیریان كرد.
لەوبارەیەوە داواكاری گشتی لە دۆسڵدۆرف و نووسینگەی لێكوڵینەوە لە باكووری راین راگەیاند: بە بڕیاری دادوەر ئەم كەسە ئێرانیە دەست گیركراوەو و لە كاتی دەستگیركردنیشی دوو پیاو لەو شوێنە بوون، یەكێكیش لەوان پلانی دانابوو بە گازی (سیانیدو ریسین) كە وەك چەكی بایۆلوژییە، هێرشێك ئەنجام بدات.
هەروەها رۆژنامەی بیڵدی ئەلمَانی راگەیاند: پێشتر هوشداری ئەوە هەبوو كەسێك بەنیازی هێرشكردنە .
خالید عەلی / كوردستان تیڤی - بەرلین
ئەڵمانیا كەسێكی ئێرانی مەترسیدار دەستگیر دەكات
پلانی هێرشی بایلۆژی دانابوو

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.