لە دوو هەڵمەتی جیادا دوو تەقەكەر دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە .
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی چەند حاڵەتێكی تەقەكردن لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ ڕویاندا، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرنجام توانرا لە دوو هەڵمەتی جیاداو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆ و بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دوو تەقەكەر دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( م،ح،ع لەدایكبووی 2006 و ع،م،ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
سلێمانی... پۆلیس دوو تەقەکەری تەمەن 17 ساڵی دەستگیرکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.