نیاز وایه به‌م زووانه ده‌ست بكرێت به به‌رهه‌م هێنانی، زنجیره درامای (شه‌هابه‌ی هه‌ولێری) . 
هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند پرۆژه‌ی ئاینده‌مان و به‌مزووانه  زنجیره درامای (شه‌هابه‌ی هه‌ولێری)  ده‌بێت.
 هونه‌رمه‌ند  زایه‌ر عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت" درامای (شه‌هابه‌ی هه‌ولێری) له ( 15) ئه‌ڵقه پێكهاتووه‌و باسی ژیان و به‌سه‌رهاتی  هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و بلیمه‌تی قورئان خوێن و خۆشنووس و نیگاركێش و ئه‌كته‌ری خێر له‌خۆنه‌دیوو (شه‌هابه‌دینی حوسێن موهاجیر) ناسراو به (شه‌هابه‌ی هه‌ولێری) ده‌كات، كه تێكهه‌ڵكێش كراوه به‌و ڕووداو به‌سه‌رهاتانه‌ی له‌ماوه‌ی ژیانی ئه‌ودا له هه‌ولێر و له‌كوردستان ڕوویانداوه، جگه له‌ده‌رخستنی ده‌یان كه‌سایه‌تی هونه‌ری و رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی ئه‌وێ ڕۆژێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
ئا- كامران
له رێگه‌ی زنجیره درامایه‌ك باسی (شه‌هابه‌ی هه‌ولێری) ده‌كرێت
                
                100%
                
            
        
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.